رێنمایی
بردنه ده‌ره‌وه‌ی زێر و دراو:
1- دراو/
ڕۆیشتنی پاره له‌فرۆكه‌خانه و
ده‌روازه‌كانی تر بۆ ده‌ره‌وه‌ی
عیراق به‌بڕی(10000$) ده‌هه‌زار
دۆلار و(200000) دووسه‌دهه‌زار
دیناری عیراقی ده‌بێت،ئه‌گه‌ر
هاتوو له‌و بڕه زیاتربوو ئه‌وا
پێویستی به‌ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نی
په‌یوه‌ندیدار ده‌بێت
وه‌ك(بانك)،واته ئاڕاسته‌كردنی
بۆ ئه‌و بانكانه‌ی كه
له‌ده‌روازه سنوریه‌كان
كارده‌كه‌ن.
2- زێر/ أ-
ڕێگاده‌درێت به‌هه‌ر هاوڵاتیه‌كی
عیراقی دانشتووی هه‌نده‌ران بڕی
(25)گرام زێر بباته‌ده‌ره‌وه و
ئه‌گه‌رهاتوو له‌م بڕه زیاتربوو
ئه‌وا پیویسته به‌ڵگه‌ی فه‌رمی
هه‌بێ بۆ بردنی له‌شێوه‌ی (خطاب
ضمان) به‌به‌های بڕی زێره‌كه و
بیدات به‌ئیداره‌ی گومرگ تاكو
هه‌مان بڕ بگه‌رێنێته‌وه،
به‌پێچه‌وانه‌وه به‌پێ ی یاسا
ده‌درێته دادگای تایبه‌تمه‌ند.
ب-
هاوڵاتی دانشتووی عیراق بۆی
هه‌یه بڕی ته‌نها(5) پێنچ گرام
زێر بباته ده‌ره‌وه له‌كاتی
ده‌رچوونی به‌شێوه‌ی كاتی و
هێنانه‌وه‌ی هه‌مان بڕ له‌كاتی
گه‌ڕانه‌وه‌ی.
رێنمایی هاتنی ئۆتۆمبێڵ
هه‌موو
هاوڵاتیه‌ك یان كۆمپانیایه‌ك
ده‌توانێت ئۆتۆمبێڵ بهێنێته ناو
هه‌رێمی كوردستان له‌رێگای
خاله‌سنوریه‌كان به‌م شێوه‌ی
خواره‌وه:.
1-
ئه‌و هاولاتیانه‌ی بۆ سه‌فه‌ر
سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان
ده‌كه‌ن به‌ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی
خۆیان به‌لام مۆدیله‌كه‌ی
رێگاپێدراونیه ده‌بێت ته‌ئمیناتی
لێ وه‌ربگیرێت له‌گه‌ڵ
پاسه‌پۆرته‌كه‌ی بۆماوه‌ی(2) مانگ
تاوه‌كو ده‌گه‌رێته‌وه.
2-
ئۆتۆمبیلی صالۆن و أستیشن و بیكاب
تاوه‌كو (2) ته‌ن به‌هه‌موو
چه‌شنه‌كانیانه‌وه دێته
ناوهه‌رێمی كوردستان به‌مه‌رجێك
مۆدیلی له(2009) كه‌مترنه‌بێت.
3-
ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگر له(3) ته‌ن
به‌سه‌ره‌وه به‌هه‌موو
چه‌شنه‌كانیانه‌وه دێته ناو
هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌رجێك
مۆدیلی له(2001) كه‌متر نه‌بێت.
4-
ئامێری ئینشائی و كشتوكالی
به‌هه‌موو چه‌شنه‌كانیانه‌وه
دێته ناو هه‌رێمی كوردستان
به‌مه‌رجێك مۆدیلی له(1996) كه‌متر نه‌بێت.
5-ماتۆرسكیل
به‌هه‌موو چه‌شنه‌كانیانه‌وه
دێته ناو هه‌رێمی كوردستان
به‌مه‌رجێك مۆدیلی له(2010) كه‌متر نه‌بێت.
6-
له 1/9/ی هه‌موو سالێك مۆدیل
ده‌گۆرێت و مۆدیلێك به‌سه‌ر
ده‌كه‌وێت.
7-
رێنمایی
تایبه‌ت بۆ ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ی
كههاتووچۆی وولاتانی دراوسێ ی
هه‌رێم ده‌كه‌ن ده‌بێت فۆرمی
تایبه‌تیان بۆ بكرێت.
8- ئه‌و
هاوولاتی و مامۆستا بیانیانه‌ی
كه له كوردستان نشته جێن
ئوتۆمبێلیان به‌ناوه ده‌توانن بۆ
گه‌شت و گوزار بهئوتۆمبێلی
تایبه‌تی خۆیان بچنه ده‌ره‌وه‌ی
هه‌رێم به‌مه‌رجێك ره‌زامه‌ندی
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌بێت ئینجا
رێگا پێدانی(رخصه تجوال) ی پێ
بدرێت بۆ كارپێكردنی.