|
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گومرگه‌کانى
هه‌رێم هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م ئامانجانه به‌دى بهێنێت
1- هاندانى وه‌به‌رهێنان بۆ بوهێز
کردنى تواناى پیشه‌سازى بۆ رکابه‌ریکردن به‌مه‌به‌ستى به‌رزکردنه‌وه‌ى
توانا‌و به‌هره‌ى ئابوورى نیشتیمان .
2- ئاسان کردنى جم و جۆلى بازرگانى له نێوان هه‌رێم و دراوسێکان .
3- پڕکردنه‌وه‌ى (خزنیه) ى ووڵات به داهات .
4- چاودێرى کردنى جوڵه‌ى گه‌شتیاران و که‌ل وپه‌ل و هۆیه‌کانى گواستنه‌وه
که‌له سنووره‌کانى هه‌رێم تێپه‌ڕده‌بن .
5- قه‌ڵا چۆکردنى (ته‌ریب)
6- به‌شدارى کردن له پاراستنى کۆمه‌ڵگه‌له ماده‌ی مه‌ترسی دار .
7-به‌شدارى کردن له چاودێرى کردنى چالاکى بازرگانى بۆ نه‌هێشتنى رێگاى
قه‌ده‌غه‌کراو له‌م بازرگانیه .
هاندانی
وه‌به‌رهێنان
کارى
سه‌ره‌کى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌مان له‌وه گڵ ده‌کرێته‌وه که که‌ش
و هه‌وایه‌کى گونجاو بۆ پیشه‌سازى ناوخۆ ته‌رخان بکات که به‌ره‌و
ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى که‌ل وپه‌ل ئاراسته‌کراو بێت به‌رهه‌م هێنانى که‌ل و
په‌ل به ته‌کلیفێکى که‌م که‌تواناى ئه‌وه‌ى هه‌بێت بچێته ناو
بازاڕه‌کانى جیهان بۆیه پێویسته :
1- ئه‌و که‌ل وپه‌لانه‌ى که‌له‌سه‌رچاوه‌ى سه‌رمایه‌ن یان ئامێر‌و
هۆیه‌کانى گواستنه‌وه‌و که‌ره‌سته‌ى خاو‌و شتى تر له رسوماتى گومرگى
ببوردرێن .
2- که‌م کردنه‌وه‌ى رسوماته‌کان له‌سه‌ر که‌ل و په‌لى که‌ره‌سته‌ى خاو
ئه‌وانه‌ى له‌به‌رهه‌م هێنانى پیشه‌سازیه‌کان دێن له‌کاتى
ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى .
3- ئاسانکاری له هه‌ڵسوکه‌وت و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى به‌روبوومه‌کان ئه‌ویش به
ده‌سه‌ڵات پێدانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گومرگیه‌کان به‌ته‌واوکردنى اجرائاته‌کان
به‌بىَ گه‌ڕانه‌وه بۆ بنکه‌ى (تخلیێ) ته‌واوکردنیش له‌یه‌ک وێستگه .
ئاسان کردنى جم و جۆلى گۆڕینه‌وه‌ى بازرگانى نیوان هه‌رێم و وولاتانى تر
.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گومرگه‌کان
هه‌وڵ بۆ ئاسان کردنی جم و جۆڵی که‌ل وپه‌ل و گۆڕینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئاستى
نێوده‌وڵه‌تى و لادانى ته‌گه‌ره له رێگاى که‌م کردنه‌وه‌ى رسوماتى گومرگى
له‌سه‌ر که‌ل و په‌لى هاورده .
له‌ڕووى دارایى ییه‌وه ............
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گومرگ ڕۆلێکى گرنگى هه‌یه له‌بواری دارایی هه‌ر وه‌ک چۆن له
وڵاتانى جیهانى سێیه‌مدا ( که ڕێژه‌یه‌کى به‌رچاو له داهات پێکدێنێت )
وه‌ک له ماوه‌ى چه‌ند سالى رابردوو سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌کى دارایى
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بوو بۆ به‌ره‌و پێش چوونى هه‌رێمه‌که‌مان له
ئه‌نجامدانى پرۆژه خزمه‌ت گوزاریه‌کان وپێشخستنى لایه‌نى زانستى ومووچه‌ى
کارمه‌ندانى حکومه‌ت
قه‌ڵا چۆکردنى (ته‌ریب)
ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه تى یه ئه‌رکێکى زۆرى له
ئه‌ستۆدایه له پاراستنى ئابوورى ووڵات ئه‌ویش به‌پاسه‌وانى کردنى
سنووره‌کانی بۆ قه‌لا چۆکردنى (ته‌ریب)
|