|
ئه‌رک (المهمة )
به‌رێوه‌به‌رى گومرگه‌کانى هه‌رێم له سه‌ر
ره‌زامه‌ندى به‌رێز وه‌زیرى دارایى و ئابوورى ئامانج و
مه‌به‌سته‌کانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گومرگه‌کانى هه‌رێم
ڕوون کردنه‌وه له ماوه‌ى داهاتوو که ئه‌م
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى یه هه‌ولى جىَ به‌جىَ کردن ده‌دات
له ژێر رۆشنایى ئه‌و پلانه نوێخوازه‌ى دانراوه.
ئێمه
وه‌ک وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى
گومرگه‌کانى هه‌رێم تێبینى هه‌موو ئه‌و پێشکه‌وتنانه
ده‌که‌ین که له‌سه‌ر ئاستى وولاته‌کانى ده‌ورووبه‌رو
جیهانى روو ده‌دات به تایبه‌تى عوله‌مه‌و ئه‌و
ملمڵانیه ئابووریه زۆره‌ى جیهان.
ئاگاداریمان له هه‌موو ئه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وانه
هه‌یه که ئه‌م پێشکه‌وتنانه له سه‌ر کوردستان
دروستى ده‌که‌ن به تایبه‌تى به‌رێوه‌بردنى
گومرگه‌کانى هه‌رێمى کوردستان وه بۆ ئه‌وه‌ى جم وجۆلى
ئابوورى و گیانى ململانى دروست ببى و پێشکه‌وىَ له
وولات پێویسته :-
ئاگادارى ئه‌و گورانکاریه خێرایانه‌بێن له کوردستان
و پێویستیمان به پرۆپاگه‌نده کردن بۆ په‌ره پێدانى
ئابوورى ته‌واو له گه‌ل بازاره‌کان وه هه‌روه‌ها
دان به‌و گۆرانه زیندوه پیویستیانه دا ده‌نێن که
له‌گومرگه کان پێویستیمان پىَ هه‌یه بۆ جم و جۆل
کردن به‌ره‌و ته‌واو پىَ ڕاگه‌یشتن به‌و په‌ره پێدان
و پێشکه‌وتنى ده‌وروبه‌رو جیهان وه باوه‌رمان وایه
که گومرگه‌کان پێویسته خزمه‌تى شیاو به کۆمه لگه‌ى
کوردستانى بکات وه‌ده‌بىَ به هره دار‌و به توانا
بێت و ده‌ست پاکى پێوه دیار بێت به‌رێوه‌بردنیشى پێش
بکه‌وێت هه‌روه‌ها پێویسته هه‌موو پێداویستى و
اجرائاته‌کانى زۆر به ئاشکراو ساده جێگیربێت .
وه پابه‌ندین به فراوان کردنى هاوکارى گومرگه‌کانى
هه‌رێمى کوردستان له چوار چیوه‌ى ناوچه‌که به
هه‌ماهه‌نگى ته‌واو له‌گه‌ڵ گومرگه‌کانى ناوچه‌که.
ئه‌رکى گومرگه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له چاککردنى
هاتنى که‌ل و په‌ل له رێگاى سنووره‌کان کۆ
ده‌بێته‌وه هه‌روه‌ها که‌م بوونه‌وه‌ى تىَ چوونى
به‌ندى (ێفقات)بازرگانى و دابین کردنى پێوه‌رێکى
به‌رزى ته‌ندروستى و ئاسایش و په‌ره‌پێدان بۆ هه‌موو
کوردستان .
تێروا نینێکى داهاتووى دابرێژێن پێوێسته بۆ ماوه‌ى
یه‌کى درێژ بۆ گومرگه‌کانى که پلانى رۆلى داهاتوویى
بۆ به‌رێوه‌بردنى گومرگه‌کانى کوردستان دابنىَ
هه‌روه‌ها بۆ د روست کردن و دانانى ئاسۆیه‌کى نۆىَ بۆ
هاوکارى گومرگه‌کان له سه‌ر ئاستى وولاتانى ناوچه‌که
بۆ ئه‌وه‌ى توانایى رووبه‌روو بوونه‌وه‌ى
ئاسته‌نگه‌کانى ئێستاى ناوچه‌که‌ى هه‌بىَ که رێگره
له به‌رده‌م گومرگه‌کان .بۆیه له سه‌ر تێڕوانین بۆ
چه‌ند سالى داهاتوو رێکه‌وتین که به‌رێوه‌بردنى
گومرگه‌کانى هه‌رێمى کوردستان هه‌ول ده‌دات بۆ دابین
کردنى پێوه‌ره جیهانیه‌کان بۆ پێشکه‌ش کردنى باش و
رێک له‌و اجرائاتانه‌ى که خزمه‌تى بازرگانى ده‌کات
دابین کردنى ئاسایش له سنووره‌کان دابین کردنى خۆش
گوزه‌رانى بۆ خه‌لکى کوردستان وه هه‌روه‌ها بۆ
ئه‌وه‌ى زیاتر ئاشنا بین به تىَ روا نینه‌کانمان
پێویسته به یه که‌وه کار بۆ دروست کردنى هه‌رێمى
به‌رێوه‌بردنى گومرگه‌کانى بۆ ئه‌وه‌ى جۆرى به‌رێوه
بردنه‌که به هێز تر بێت له سه‌ر ئاستى ناوچه‌که. |