ده‌سته‌یئاماری هه‌رێمی کوردستان
وه‌زاره‌تی کار‌و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی
وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی که‌شناسی هه‌ولێر
h
********************************************
خولی به‌رێوه‌به‌ره گومرگیه‌كان
له‌به‌رواری 1تا3/11/2011 به‌ئاماده‌بوونی به‌رێز بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری خولێك بۆ سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌ره گومرگیه‌كانی كوردستان كرایه‌وه وه به سه‌رپه‌رشتی رێكخراوی (التجارةTijara-(USAD- له‌م خوله‌دا باس له پشتگیری كردنی گومرگی كوردستان له‌بواری (ئایتی-HS-Gatt-IT)(بازرگانی- پلان دانان –كۆنترۆلی جۆری)ئه‌م خوله له‌شاری هه‌ولێر له شیراتۆن سازكرا خوله‌كه به سه‌ركه‌وتووبی به كۆتاهات.
****************************************
خولی پێناسه‌ی گومرگی
له‌به‌رواری 10/7/2011 تاكو 27/7/2011پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی بازرگانی (USAD) به‌هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گومرگه‌كانی هه‌رێم هه‌ڵسان به‌كردنه‌وه‌ی چه‌ند خولێكی گومرگی له‌ژێر ناونیشانی (پێناسه‌ی گومرگی) النظام المنسق- HS- له‌هوتێلی نوبل له‌شاری هه‌ولێر بۆ فه‌رمانبه‌رانی گومرگی پارێزگاكانی (هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی، ئیداره‌ی گه‌رمیان) له‌م خوله (150)فه‌رمانبه‌ر به‌شداریان كردبوو وانه‌ی خوله‌كان له‌لایه‌ن پسپۆرانی بواری گومرگی به‌رێزان(پیته‌ر و فلیپ)ده‌وترایه‌وه ناوه‌رۆكی خوله‌كه‌ش له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی (پێناسه‌ی گومرگی نوێ ی عێراقی بوو) چۆنیه‌تی پۆلین كردنی كاڵاكان و دیاری كردنی به‌های گومرگی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی بوو، له‌كۆتایی خوله‌كه بروانامه به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌شكرا مامۆستاكانیش له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری گومرگه‌كانی هه‌رێم خه‌لات كران.
*****************************************
كۆبوونه‌وه له‌گه‌ل رێكخراوی (USAID)
له‌به‌رواری 16/5/2011به‌رێوه‌به‌ری گشتی داهات و به‌رێوه‌به‌ری گومرگه‌كانی هه‌رێم به‌رێز(عبدالقادر عبدالله) له‌گه‌ل رێكخراوی (USAID) كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا تیدا باس له‌كردنه‌وه‌ی چه‌ندخولێكی تایبه‌ت به‌كاری گومرگی كرا له‌لایه‌ن چه‌ند پسپۆرێك له‌بواری گومرگی خوله‌كانیش بریتین له(تصنیف وتقیم المواد و تصریحه الكمركیه و قوانین المنشأ و تدریب المدربینTOT و كارگۆ و ادارة المخاطر) یه‌كه‌م خول له‌به‌رواری 15/6/2011 ده‌ست پێده‌كات هه‌رخولێك ماوه‌ی(5) رۆژ ده‌خاینێت خوله‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی (عملی و نظری) ئه‌نجام ده‌درێت.
*******************************************
كۆبوونه‌وه له‌گه‌ل راوێژكاری رێكخراوی بازرگانی
له‌رێكه‌وتی 11/5/2011 كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌را له‌گه‌ل شاندی رێكخراوی (التجاره) كه‌پێكهاتبوو له‌به‌رێز(بیتردكریل)راوێژكارله‌بواری گومرگی له‌رێكخراوی التجاره، له‌دیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گومرگه‌كانی هه‌رێم به‌ئاماده‌بوونی به‌رێوه‌به‌ری گومرگه‌كانی هه‌رێم به‌رێز(عبدالقادر عبدالله) له‌م كۆبوونه‌وه باس له‌چۆنیه‌تی بریاردان له‌سه‌ر جێ به جێ كردنی پێناسه‌ی گومرگی عێراقی (نوێ) وه به‌شداری نه‌كردنی هه‌رێمی كوردستان له‌گفتوگۆكردن و قورسی له‌سه‌ر بازار، دواتر باس له‌كردنه‌وه‌ی چه‌ند خولێك كرا بۆ فه‌رمانبه‌رانی گومرگی بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زای ته‌واویان له‌م بواره‌دا هه‌بێ.
*************************************
سه‌ردانی ولاتی ئه‌رمینیا
له‌رێكه‌وتی2011/2/28 وه‌فدێكی گومرگه‌كانی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز(عبدالقاد عبدالله) سه‌ردانی ولاتی (ئه‌رمینیا)یان كرد. له‌لایه‌ن به‌رپرسانی گومرگی ناوبراو پێشوازیێكی گه‌رمیان لێكرا له‌م سه‌ردانه‌دا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام درا باسیان له به‌كارهێنانی سیسته‌می (أسكودا) و به‌كارهێنانی (پۆلۆم POLOM) و كۆنترۆلی جۆری كرد هه‌روه‌ها له‌م كۆبونه‌وه‌یه دا باس له‌گۆرینه‌وه‌ی زانیاریه‌كان كرا سه‌باره‌ت به‌و كالایانه‌ی به‌ترانزێت بۆ كوردستان دێت بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی گومرگی له‌نێوانیان دا به‌مه‌به‌ستی زیاتر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و به‌ره‌وپێش بردنی ده‌زگای گومرگی.
**********************************************
كردنه‌وی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك له‌كۆمه‌لگای حاجی ئۆمه‌ران
له رێكه‌وتی 4/1/2011 له‌ژێر چاودێری به‌رێز (ره‌شید تاهیر حسن) بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌ڵسان به‌كردنه‌وه‌ی چه‌ند پرۆژه‌ێك له كۆمه‌ڵگای حاجی ئۆمه‌ران وه‌ك مزگه‌وت و بنكه‌ی ته‌ندروستی و بنكه‌ی ئاگر كوژیێنه‌وه به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی دارایی و كۆمه‌لگای حاجی ئۆمه‌ران وه‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گومرگه‌كانی هه‌رێم دواتر كۆبوونه‌وێكی به‌رفراوان ئه‌نجام درا له‌گه‌ل گشت به‌رپرسانی كۆمه‌لگا باس له‌چۆنیه‌تی به‌رێوه‌جونی كاره‌كانیان چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانیان كرا.
*********************************************
به‌شداری كردن له‌كۆنگره‌ی رێگای نێوده‌وله‌تی
له‌رێكه‌وتی 16/10/2010 وه‌فدێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی تارانیان كرد به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له سێ یه‌م كۆنگره‌ی نێوده‌وله‌تی (طریق الحریر) رێگای ئاوریشم له‌م كۆنگره دا به‌رێوه‌به‌ری گومرگه‌كانی هه‌رێم وه‌ك سه‌رۆكی شاندی عێراق به‌شداربووه كه كۆنگره‌كه (20 )بیست ووڵات تیایدا به‌شداربوون له‌گه‌ل رێكخراوه‌كانی گومرگی و بازرگانی و هاتووچۆ كه‌بریتی بوون له(TIR.IRU.ECO.WCO)دواتر له‌گه‌ل بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی ئێران و سه‌رۆكی گشتی گومرگی كۆبوونه‌وه باسیان له گرفته‌كانی سنور كرد بۆ به‌هێزكردنی بازرگانی له‌ده‌روازه‌كان كه‌رێژه‌ی (73%) ی هه‌نارده‌ی ئێرانی له‌رێگای سنوری هه‌رێمی كوردستانه دواتریش ئه‌م شانده له‌گه‌ل وه‌فدی گومرگی توركیا كۆبوونه‌وه ئاماژه‌یان به به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی گومرگی پێشخستنی بازرگانی كرا به‌تایبه‌تی له‌رێگای (شیناوه) كۆنگره‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات بریاریش درا له‌ساڵی داهاتوو كۆنگره‌ی چواره‌م له‌ووڵاتی (جۆرجیا) ئه‌نجام بدرێت.
*******************************************
وۆرك شۆپ
به‌هه‌ماهه‌نگی نێوان گومرگه‌كانی هه‌رێم و رێكخراوی (USAID) وۆرك شۆپێك سازدرا له‌رێكه‌وتی 5/10/2010 له‌باره‌گای رێكخراوی (USAID) له هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م (به‌رێوه‌به‌ری گومرگه‌كانی كوردستان) له‌لایه‌ن به‌رێز (براین جلانس) به‌رێوه‌به‌ری به‌شی بازرگانی نێوده‌وله‌تی به‌رێوه‌چوو كه‌باس له‌په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ل هه‌رێمی كوردستان كرا وه‌شێوه‌ی كاركردن به‌به‌رنامه‌ی (أسیكۆده) وه‌به‌كارهێنانی له (أبراهیم خلیل و فرۆكه‌خانه‌ی بغداد و ده‌روازه‌ی أم قه‌سر) وه‌كاركردن بۆ وه‌رگرتنی عێراق له‌رێكخراوه‌ی بازرگانی نێوده‌وله‌تی وه‌باسی له‌مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی عێراق له‌رێكخراوی بازرگانی نێوده‌وله‌تی وه‌كاركردن به‌پێناسه‌ی گومرگی له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌پێی پێوه‌ری جیهانی.
***********************************************
خولی گومرگی
له‌رێكه‌وتی17/9/2010 وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان كه‌پێكهاتبوو له‌به‌رێزان به‌رێوه‌به‌ری گومرگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وبه‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران و نوێنه‌ری پارێزگاری هه‌ولێر و چه‌ند به‌رێوه‌به‌رێك له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌گومرگیه‌كان سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان كرد به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌بوون له‌مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی خولی گومرگی كه بۆ (13) فه‌رمانبه‌ری گومرگی هه‌رێمی كوردستان كه‌له‌سه‌ر داوای كۆماری ئیسلامی ئێران بانگێشت كرابوون بۆ زیاتر گرنگی دان و شاره‌زابوونی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌بواری گومرگی له‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله‌دا وتارێك له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری گومرگه‌كانی هه‌رێم به‌رێز(عبدالقادر عبدالله) خوێندرایه‌وه دواتر وتاری هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكی گومرگی ئێران و پارێزگاری ئورمیه خوێندرایه‌وه كه خوله‌كه بۆماوه‌ی (9) رۆژ به‌رده‌وام بوو، له‌كۆتایی خوله‌كه به‌پێی رێوره‌سمێكی شایسته بروانامه‌ی سه‌ركه‌وتنیان وه‌رگرت له‌خوله‌كه‌دا.
**************************************
خولی یاسایی
له‌ژێرچاودێری به‌رێز(رشید تاهیر حه‌سه‌ن) بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گومرگه‌كانی هه‌رێم هه‌ڵسا به‌كردنه‌وه‌ی خولێك به‌ناونیشانی(خولی یاسایی) له‌دیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گومرگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌رێكه‌وتی 16تا19/5/2010 له‌م خوله‌دا (26) فه‌رمانبه‌ر له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم به‌شداربوون وانه‌كانیش له‌لایه‌ن (2) مامۆستای پسپۆر پێشكه‌ش كران،له‌كۆتایی خوله‌كه تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك سازكرا بۆ فه‌رمانبه‌رانی به‌شداربوو بۆ ده‌رخستنی ئاستی فێربونیان له‌كۆتایی بڕوانامه ی ده‌رچوون به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی به‌شداربوو دابه‌شكرا.
*********************************************
خولی دیاریكردنی به‌های گومرگی
له‌ژێرچاودێری به‌رێز (رشید تاهیرحسن)بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل ده‌سته‌ی گشتی گومرگی عێراق به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گومرگه‌كانی هه‌رێم هه‌ستا به‌كردنه‌وه‌ی خولی گومرگی له‌بواری(دیاریكردنی به‌های گومرگی)بۆ فه‌رمانبه‌رانی گشت به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گومرگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌رێكه‌وتی (21/2/ 2010تاكو 25/2/2010) له‌م خوله‌دا(30)فه‌رمانبه‌ری گومرگی له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌شداربوون و به‌سه‌ركه‌وتوانه خوله‌كه‌یان ته‌واوكرد وانه‌كه‌ش له‌لایه‌ن(2)مامۆستای پسپۆر له‌ده‌سته‌ی گشتی گومرگی عێراق پێشكه‌ش كرا،له‌كۆتایی به‌پێی به‌رنامه مامۆستای وانه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سازدا بۆفه‌رمانبه‌رانی به‌شداربوو له‌خوله‌كه بۆدیاری كردنی ئاستی فێربوونیان له‌ناوه‌رۆكی وانه‌كه پاشان بروانامه به‌سه‌ر به‌شداربووان دابه‌ش كرا.
*******************************************************
سه‌ردانی شاندێكی ده‌سته‌ی گشتی گومرگی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان
له‌رێكه‌وتی 10/12/2009 شاندێكی ده‌سته‌ی گومرگی گشتی عێراقی فیدرال سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد له‌لایه‌ن به‌رێز(ره‌شید تاهیر) بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیان لێكرا،له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا شانده‌كه ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان خسته‌روو بۆ وه‌رگرتنی زانیاری و راگۆرینه‌وه له‌باری ئه‌زموونی گومرگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كخستنی كاروباره‌كانی گومرگی هه‌رێم و به‌غدا پارێزگاكانی دیكه‌ی ئێراق پاشان تاوتوی چۆنیه‌تی یه‌كخستنی میكانیزمی كاروباره‌كانیان كرد بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌یی هه‌ر هاوكارییه‌كی گومرگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ شانده‌كه دووپاتكرده‌وه.
*************************************************
خولی راهێنان و به‌رێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی
له‌رێكه‌وتی 24/11/2009 تاوه‌كو 26/11/2009 خولێك بۆ فه‌رمانبه‌رانی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سازكرا به‌ناونیشانی (به‌رێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی) له‌ژێر چاودێری سه‌نته‌ری ته‌كنه‌لۆجیا و راهێنانی ئه‌وروپی /هه‌ولێر كرایه‌وه، به‌سه‌رپه‌رشتی پسپۆرێكی ئه‌لمانی به‌رێز (رێینهارد ئۆڵد) وانه‌كان گوترانه‌وه، نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌نی گومرگه‌كانی هه‌رێم به‌شداربوو له‌م خوله‌دا خوله‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام درا، دواتر بروانامه به‌سه‌ر به‌شدار بووان دابه‌ش كرا.
**************************************************
یه‌كه‌م كۆربه‌ندی بارزرگانی نێوان كۆماری توركیاوهه‌رێمی كوردستان
له‌به‌رواری 30/10/2009 یه‌كه‌م كۆربه‌ندی بازرگانی كۆماری توركیا‌و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام درا به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری بازرگانی توركیا‌و وه‌زیری بازرگانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ژووری بازرگانی كوردستان و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رههێنان وتاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌لایه‌ن به‌رێز(عبدالقادر عبدالله)به‌رێوه‌به‌ری گومرگه‌كانی هه‌رێم خوێندرایه‌وه كه‌تیشكی خسته‌سه‌ر په‌یوه‌ندی بازرگانی نێوان كۆماری توركیا و بازرگانی هه‌رێمی كوردستان بۆده‌ست نیشان كردنی گرفت و چاره‌سه‌ركردنی له‌گه‌ل چه‌ند پێشنیارێك بۆ زیاتر به‌هێزكردنی بازرگانی له‌نێوانیان له‌م دانیشتنه‌دا وه‌تاری وه‌زیری بازرگانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری بازرگانی توركیا پێشكه‌ش كرا له‌گه‌ل وتاری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان.
***********************************************
دانانی به‌ردی بناغه‌ی گومرگی هه‌ولێر
له‌ژێر چاودێری به‌رێز (بایزسعیدمحمد) وه‌زیری دارایی و به‌رێز (رشیدتاهیرحسن) بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی به وه‌كاله‌ت و به‌رێزان به‌رێوه‌به‌ری گومرگه‌كانی هه‌رێم و به‌رێوه‌به‌ری گومرگی هه‌ولێر و به‌رپرسانی حكومی و حیزبی به‌ردی بناغه‌ی گومرگی هه‌ولێر داندرا به‌گومژه‌ی (738,000,000) ملیۆن دینار له ماوه‌ی (400) رۆژ دا له‌رێكه‌وتی 25/8/2009 .
**************************************************
خولی راهێنان و شاره‌زابوون له‌سه‌ر ماده تیشكده‌ره‌كان
له رێكه‌وتی (13/10/2009) به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌وی ئاست و راهێنان و شاره‌زابوونی فه‌رمانبه‌رانی گومرگی له‌سه‌ر ماده تیشكده‌ره‌كان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان به‌ێوه‌به‌رایه‌تی گومرگه‌كانی هه‌رێم له لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆنترۆلكردنی ماده تیشكده‌ره‌كان به هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گومرگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ،خولێكی راهێنان و شاره‌زابوونی ماده تیشكده‌ره‌كان بۆ فه‌رمانبه‌رانی گومرگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه له سه‌ره‌تای خوله‌كه‌دا به‌رێوه‌به‌ری گومرگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تیشكی خسته سه‌ر كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره خولانه كه ئه‌مرۆ له جیهاندا گرنگیه‌كی زۆری پێده‌درێت بۆ پاراستنی هاولاتیانی هه‌رێم و كۆنترۆلكردنی له‌سه‌ر ماده تیشكده‌ره‌كان له سنوره‌كان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ئامێری تایبه‌تی دیاری كردووه دواتر له لایه‌ن پسپۆرانی ده‌سته‌ی عێراقی بۆ كۆنترۆلكردنی ماده تیشكده‌ره‌كان وانه‌كانیان ووته‌وه .
***************************************************
چه‌ند بریارێك ده‌رباره‌ی هێنانی ئۆتۆمبێل
سه‌باره‌ت به‌هێنانی ئۆتۆمبێلی مۆدیل نوێ (تازه) بۆ ناو هه‌رێم وه هێنانی كه‌ل و په‌لی یه‌ده‌گی كۆنه‌ی ئۆتۆمبێل چه‌ند بریارێك ده‌ركرا له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و به‌نوسراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوو چۆ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گومرگه‌كانی هه‌رێم، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی بریاره‌كه ده‌ركرا.بۆ زیاتر ئاشنابوون له‌ته‌واوی برگه‌كانی هێنانی ئۆتۆمبێل له‌خواره‌وه هه‌ر بابه‌تێك به‌ژماره‌ی نو‌سراوی تایبه‌ت روونكراوه‌ته‌وه.
كه‌ل و په‌لی یه‌ده‌گی ئۆتۆمبێل
سه‌باره‌ت به رێگادانی هێنانی كه‌ل و په‌لی یه‌ده‌گی كۆنه‌ی ئۆتۆمبێل كه به‌پێی بریاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ژماره (228) ی ساڵی 2009 وه به‌پێ ی نو‌سراوی نهێنیان ژماره /ق/1150/42/21/1/2/ له 16/7/2009 وه نوسراومان ژماره ( 4605) له 9/8/2009كه‌رێگادراوه به.
1- هاتنی كه‌ل و په‌لی یه‌ده‌گی كۆنه‌ی ئۆتۆمبێل.
2- قه‌ده‌غه‌كردنی هێنانی قه‌ماره (هیكل) ی براوه.
كه‌پێشتر به‌نوسراومان ژماره( 207) له 18/1/2009 قه‌ده‌غه‌كرابوون
هێنانی ئۆتۆمبێل و ئامێر
سه‌باره‌ت به‌هاتنی ئۆتۆمبێل و ئامێر بۆناو عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌نوسراوی ژماره( 4604) له 9/8/2009 به‌م شێوه‌ی لای خواره‌وه روونكراوه‌ته‌وه.
رێگانادرێت به‌هێنانی
1- أ- ئۆتۆمبێلی صالون و ئیستیشن و پاسی (14) نه‌فه‌ری به‌ره‌وه خواره‌وه وه ئۆتۆمبێلی بارهه‌لگری (2) ته‌ن به‌ره‌وه خواره‌وه به‌مه‌رجێك دووساڵ تێپه‌ر بووبێت له‌دروست كردنی.
ب- ئۆتۆمبێلی پاس (20) نه‌فه‌ری به‌ره‌و سه‌ره‌وه به‌مه‌رجێك (10)ساڵ تێپه‌ر بووبێت له دروست كردنی.
2- ئۆتۆمبێلی بارهه‌لگر (3) ته‌ن به‌ره‌و سه‌ره‌وه به‌مه‌رجێك (10) ساڵ تێپه‌ر بووبێت له دروست كردنی.
3- ئامێری كشتوكاڵی و ئامێری ئینشائی به‌مه‌رجێك (15) ساڵ تێپه‌ر بووبێت له دروست كردنی.
4- ماتۆر سكیل قه‌باره( 125) سی سی به‌ره‌و سه‌ره‌وه به‌مه‌رجێك ساڵێك تێپه‌ر بووبێت له‌دروست كردنی
..........................................................................................................
به‌خشین له‌باج
دوابه‌دوای نوسراومان ژماره ( 4957) له 5/8/2008 وه پالپشت به‌نوسراوی ده‌سته‌ی گشتی گومرگی عێراق ژماره (3906) له 11/5/2009 ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌موو كالایه‌كی هاورده به‌ناوی وه‌زاره‌ته‌كان و دام و ده‌زگای میری ده‌به‌خشرێت له‌باجی دووباره ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی عێراق (5%) به‌بێ رچاوكردنی شێوازی ئاماده‌كردنی كه‌ل و په‌له‌كان به‌مه‌رجێك سه‌ره‌تاكانی هاورده‌كردنی به‌ناوی ئه‌م وه‌زاره‌ته تۆمار كرابێت له‌گه‌ل ره‌چاوكردنی ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه.
1- وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندی دار به واژووی به‌رێز جه‌نابی وه‌زیر یان بریكار نوسراو ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بكات به‌مه‌به‌ستی به‌خشین له‌رسمی گومرگی وه‌تیایدا ئاماژه به ژماره‌ی لیسته‌كان و برگه‌ی كه‌ل و په‌ل بكرێت.
2- لیستێكی مۆركرا به‌برو جۆری كه‌ل وپه‌له‌كان.
------------------------------------------------------------------
كردنه‌وه‌ی كۆمه‌لگای حاجی ئۆمه‌ران
له‌ژێر چاودرێری به‌رێزان( بایز سعیدمحمد) وه‌زیری دارایی و (رشید تاهیر حسن)بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و چه‌ند به‌رپرسێكی ئیداری ناوچه‌كه له‌رێكه‌وتی 22/12/2008 كۆمه‌لگای حاجی ئۆمه‌ران كرایه‌وه، كه‌پێكهاتبوو له‌چه‌ندفه‌رمانگه‌یه‌ك كه‌دروست كرایه‌وه له‌سه‌رشێوازێكی نوێی پێشكه‌وتوو له‌سه‌ر سنوری هه‌رێمی كوردستان و ئێران.
-------------------------------------------------------------------
خولی شه‌شه‌می په‌ره‌پێدانی گومرگی
به‌ئاماده‌بوونی به‌رێزان(بایز سعید محمد) وه‌زیری دارایی و (رشید تاهیرحسن)بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی به‌هه‌ماهه‌نگی ده‌سته‌ی گشتی گومرگی عێراق به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گومرگه‌كانی هه‌رێم هه‌ستا به‌كردنه‌وه‌ی خولی گومرگی له‌بواری(هه‌لسوكه‌وتی گومرگی)بۆ فه‌رمانبه‌رانی گشت به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گومرگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌رێكه‌وتی (16تا/20/11/ 2008) له‌م خوله‌دا(38)فه‌رمانبه‌ری گومرگی له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌شداربوون و به‌سه‌ركه‌وتوانه خوله‌كه‌یان ته‌واوكرد وانه‌كه‌ش له‌لایه‌ن(2)مامۆستای پسپۆر له‌ده‌سته‌ی گشتی گومرگی عێراق پێشكه‌ش كرا،له‌كۆتایی به‌پێی به‌رنامه مامۆستای وانه‌تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سازدا بۆفه‌رمانبه‌رانی به‌شداربوو له‌خوله‌كه بۆدیاری كردنی ئاستی فێربوونیان له‌ناوه‌رۆكی وانه‌كه پاشان بروانامه به‌سه‌ر به‌شداربووان دابه‌ش كرا.
------------------------------------------------------------------
سه‌ردانی وه‌فدی دارایی بۆ ده‌روازه‌سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
له‌رێكه‌وتی 29/8/2008 وه‌فدی داریی عێراقی فیدرال سه‌ردانی ده‌روازه سنوریه‌كانی (ابراهیم خلیل و باشماخ و فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وله‌تی و سلێمانیان كرد) وه‌فدی ناوبراو پێك هاتبوو له‌به‌رێزان پشكێنه‌ری گشتی گومرگی عێراق وه‌كو سه‌رۆكی وه‌فد به‌ئه‌ندامیه‌تی به‌رێوه‌به‌ری گشتی گومرگی عێراق و به‌رێوه‌به‌ری گشتی باجه‌كان و چه‌ند پسپۆری شاره‌زا له‌بواره جیاجیاكان. ئه‌م سه‌ردانه به‌مه‌به‌ستی هماهنگی زیاتر و رێكخستنی كاره‌كانی هه‌ردوو لابوو له‌بواره‌كانی گومرگی و باجه‌كان وه به‌سه‌ردانێكی زۆر ایجابی هه‌لسه‌نگێندرا.
---------------------------------------------
كۆنگره‌ی گومرگه‌كانی عێراق له‌بغداد
له‌سه‌ر داوه‌تی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق وفدێكی گومرگی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له‌كۆنگره‌یه‌كی گومرگی سه‌باره‌ت به(عێراق سه‌رچاوه‌ی سامان و وه‌به‌رهێنان ودیموكراسیه) ئه‌مه له‌رۆژانی 2 تاكو 3 /8/ 2008 خایاند له‌م كۆنگره‌یه‌دا وتاری وه‌فدی گومرگی كوردستان خوێندرایه‌وه ، له‌لایه‌ن وه‌زیری دارایی به‌خێر هاتنی وه‌فدی كوردستان كرا له‌م كۆنگره‌یه‌دا چه‌ند وانه‌یه‌ك له‌لایه‌ن شاره‌زای بازرگانی و گومرگی و مامۆستای زانكۆ پێشكه‌ش كرا له‌كۆتای راسپارده‌ی كۆنگره خوێندرایه‌وه.
----------------------------------------
خولی گومرگی
له‌ژێرناونیشانی /التصنیف ولقیمه الكمركیه
له‌رۆژی 7/7/2008رێكخراوی بازرگانی جیهانی خولێكی گومرگی كرده‌وه له‌هه‌ولێر/ عنكاوه كه‌ناوه‌رۆكێكی زۆر پێش كه‌وتوو به‌رفراوانی هه‌بوو له‌بواری گومرگی به‌تایبه‌ت له‌بواری دانانی به‌های گومرگی بۆ هه‌ر كاڵایه‌ك كه‌شێوازه‌كانی دیاری كردنی به‌های راسته‌قینه دیاری كرابوو به‌ئه‌نجام دانی چه‌ند رێكه‌وتن نامه‌یه‌ك له‌نێوان كۆمپانیای وه‌به‌رهێنه‌ر له‌گه‌ل ئه‌و بازرگانه‌ی كه‌بۆ وولاتی خۆی استرادی ده‌كات بۆ نموونه (الكلفه الانتاج+ كلفه الشحن+تأمین =قیمه الحقیقیه) ئه‌و به‌هایه‌ی كه‌ره‌سمی گومرگی له‌سه‌ر وه‌رده‌گیرێت به‌گوێره‌ی له‌سه‌دا-%- به‌های راسته‌قینه‌ی ئه‌و بره پاره‌یه كه‌نرخی ئه‌وكاڵا كه‌له‌سه‌ر بازرگان ده‌وه‌ستێت ده‌گاته ناو ووڵاتی خۆی وه‌زۆر رێكه‌وتن نامه‌ی تر هه‌یه له‌نێوان بازرگان و كۆمپانیای به‌رهه‌م هێنه‌ر كه‌جیاوازی كه‌میان هه‌یه.
------------------------------------------------------
خولی/ مه‌شق كردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی سه‌ركردایه‌تی گشتی
رۆژی یه‌ك شه‌ممه رێكه‌وتی 11/5/2008 تاوه‌كو 15/5/2008 له هۆتێل و رێستورانتی ئا‌ڤێستا له‌شاری هه‌ولێرخولێك به‌ناوی"مه‌شق كردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی سه‌ركردایه‌تی گشتی" (تدریب الاتصالات القیادة العام) كرایه‌وه له‌ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی (پلان دانان) ی حكومه‌تی هه‌رێم ولایه‌نی جێ به‌جێ كاری خوله‌كه (گه‌شه‌پێدانی پرۆژه‌كان) (المشروع التطویر) بوو، وه نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گومرگه‌كانی هه‌رێم به‌شدار بوو له‌م خوله به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام درا رۆژی دوایی بروانامه به‌سه‌ر به‌شداربوان دابه‌ش كرا.
------------------------------------
خولی پێنجه‌می په‌ره‌پێدانی گومرگی
به‌ئاماده‌بوونی به‌رێز ( ره‌شید تاهیر حسن ) بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی به هه‌ماهه‌نگی ده‌سته‌ی گشتی گومرگی عێراق، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گومرگه‌كانی هه‌رێم هه‌ڵسا به كردنه‌وه‌ی خولی گومرگی له بواره‌كانی ( كاروباری یاسایی، ئۆتۆمۆبیل و ئامێر، به‌ها، خه‌ملاندن، كاروباری گومرگی ) بۆ فه‌رمانبه‌ره‌نی گومرگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له( 8 تا 12/6/2008 ) له‌م خوله‌دا (40) فه‌رمانبه‌ری گومرگی له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌شداربوون و به‌سه‌ركه‌وتوانه خوله‌كه‌یان ته‌واو كردوانه‌كانیش له‌لایه‌ن (7) مامۆستای پسپۆر له‌ده‌سته‌ی گشتی گومرگی عێراق پێشكه‌ش كراله‌كۆتایش دا به‌ئاماده‌بوونی به‌رێز بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی بڕوانامه‌و خه‌لات به‌سه‌ر به‌شداربووان دابه‌ش كرا.
------------------------------------------------------
کردنه‌وه‌ی خولی گومرگی بۆ فه‌رمانبه‌رانی فرۆکه خانه‌کان و ده‌روازه‌کانی
سنوری هه‌رێمی کوردستان
له به‌رواری 25/2/ تاوه‌کو 27/2/2008 له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گومرگه‌کانی هه‌رێم به مه‌به‌ستی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی فه‌رمانبه‌رانی گومرگی فرۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی و ده‌روازه‌کانی سنوری هه‌رێمی کوردستان به سیسته‌می نوێی جیهانی [...]
------------------------------------------------------------------
1 ئێره‌كلیك بكه
Copyright © www.kurdistancustoms.com .. All Rights Reserved .. {Hosted&Designed By Kurdservers}