|
كۆنفرانسیێك له ئۆتێلی
شیڕاتۆنی نێوده‌وڵه‌تی :
له پێناو زیاتر
کاریگه‌ری و هه‌ماهه‌نگی له نێوان کار و چالاکیه‌کانی
گومرگه‌کانی هه‌رێم له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ،
هه‌ردوو کومپانیای ( ازدهار ) و (
bearing
point
)
به هاوبه‌شی یه‌کتری هه‌گه‌ل رێکخراوی (
USAID
) به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی دارایی حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستاندا له رێکه‌وتی 30 /6/2006 له
هوتێلی هه‌ولێری نێوده‌وله‌تدا ده‌ستی به‌کاره‌کانی
کرد به ئاماده‌بوونی به‌رێوه‌به‌رانی
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گومرگه‌کانی هه‌رێم و گومرگه‌کانی
به‌غداد و موسل و دیاله و کارمه‌نده ئیداریه‌کان و
نوێنه‌ری رێکخراوه به‌ژداربووه‌کانی خوله‌که . وه
ئه‌م خوله به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام بو ماوه‌ی سێ ( 3
) رۆژ له کاره‌کانی خوی به‌رده‌وام بوو تاوه‌کو
1/6/2006 وه له‌م خوله‌دا تیشک خرایه سه‌ر چه‌ند
بابه‌تێکی به‌سود له بواری کاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
گومرگه‌کان وه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گومرگه‌کانی پولیس
، و شرۆڤه‌کردنی چه‌ند بابه‌تێکی سه‌ره‌کی له بواری
رێکخستنه‌کانی گومرگیدا وه‌ک رێکخستنی سنوره‌کانی
هه‌رێم بو نه‌هێشتنی که‌ل و په‌لی نائاسایدا وه چالاک
کردنی کاری پولیسی گومرگه‌کان .
|