به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگی/ سلێمانی <<>>خولی کارگێری سامانه ‌مرۆییه‌کان<<>>سه‌ردانی گومرگی ءێراقی <<>>به‌ فه‌رمی کردنه‌وی ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران<<>>ڕۆڵی گومرگ له‌ پاراستنی مافی به‌کاربه‌ران<<>>ڕێنمای نوێی ده‌زگای پێوانه‌ی جۆر<<>>خولی پۆلین کردن و به‌های گومرگی

 
سه‌ره‌تا
تیشكێك له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگه‌كان
پێشبینی دوا ڕۆژ
هه‌یكه‌لی ڕێكخستن
یاساكانی تایبه‌ت به‌گورمرگه‌كان
هاورده‌و ده‌ركرده‌
لێبوردراوه‌كان
مه‌رجدارو قه‌ده‌غه‌كراو
پێناسه‌ی گومرگی
هه‌واڵ و چاپه‌مه‌نییه‌كان
په‌یوه‌ندی

 

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان

ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی کوردستان

وه‌زاره‌تی کارو کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی

وه‌زاره‌تی گه‌یاندن

وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم

وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ

وه‌زاره‌تی ژینگه‌

وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان

وه‌زاره‌تی بازرگانی

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی

فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی که‌شناسی هه‌ولێر

 

 

 

سه‌ردانی به‌نده‌ری ئیمام و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کۆمه‌ڵگای به‌نده‌ر

له‌ شاری ئه‌هوازی ئێران

دوای ته‌واو بوونی دانیشتنی سێیه‌می پارێزگاکانی دراوسێی ئێران وه‌فدی هه‌رێم سه‌ردانی به‌نده‌ری ئیمام یان کرد له‌ که‌نداو ودوای گه‌ران و به‌سه‌رکردنه‌وی به‌شه‌کانی به‌نده‌رو گه‌ران به‌ که‌شتی له‌ ناو ئاو دواتر کۆبوونه‌وه‌یان  [...]

.............................................................................................

سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم بۆ ئێران

به‌ مه‌به‌ستی به‌شدارکردنی له‌ سێیه‌مین دانیشتنی پارێزگاکانی دراوسێ ی عێراق له‌ شاری ئه‌هوازی ئێرانی وه‌فدی هه‌رێمی کوردستان که‌ پێک هاتبوو له‌ به‌رێزان ( عبدالقادر عبدالله‌ ) به‌رێوه‌به‌ری گومرگه‌کانی هه‌رێم[...]

.............................................................................................

شاندی رێکخراوی (ازدیهار)

له‌ رۆژی  5،4،3/12/2007 شاندێکی رێکخراوی (ازدیهار) که‌ سه‌ر به‌ رێکخراوی USAID به‌ سه‌رپه‌رشتی شاره‌زا له‌ بواری گومرگی بریتانی ( مستر دیفید ) وه‌ رێکخه‌ری به‌رنامه‌ ( اسراء جباری ) سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی هه‌رێمیان کرد [...]

.............................................................................................

لێژنه‌ی هاوبه‌شی رێنمایی و پێناسه‌ی گومرگی

لێژنه‌ی هاوبه‌ش له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگ له‌ شاری سلێمانی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجامدا له‌ رۆژی 10 تاکو 13/12/2007 به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌و رێکخستنه‌وه‌ی رێنمایی یه‌کانی گومرگی بۆ ساڵی نوێ جێ به‌جێ کردنی له‌ گشت به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گومرگیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان [...]

.............................................................................................

شاندی په‌ره‌پێدانی ئابووری عێراق له‌ USAID

له‌ رۆژی 7/12/2007 تیمێکی ئه‌مریکی سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایرتی گومرگی هه‌رێمیان کرد به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی شاره‌زایی کادیرانی گومرگی له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ نزیکه‌وه‌ زانینی ئاستی خوێنده‌واری و رۆشنبیری [...]

.............................................................................................

سه‌ردانی شاندی په‌ره‌پێدانی ئابووری هه‌رێم له‌ USAID

له‌ رۆشنایی و پێش که‌وتنی بازرگانی له‌ هه‌رێمی کوردستان لێژنه‌یه‌کی ئه‌مریکی و ئیماراتی هاوبه‌ش سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گومرگه‌کانی هه‌رێمیان کرد بۆ کردنه‌وه‌ی بازاری ئازاد له‌ نێوان شاری زاخۆ و ابراهیم خه‌لیل له‌ دانیشتنه‌که‌ باسی چۆنیه‌تی هو شێوه‌ی کارکردن له‌ بواری گومرگی کرا  [...]

.............................................................................................

چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ئامێر

رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێکه‌وتی 5/9/2007 له‌ باره‌گای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی ده‌هۆک  به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێزان (لیوا ئازاد صالح خۆشناو ) به‌رێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆ به‌رێز ( عبدالقادر عبدالله‌ ) به‌رێوه‌به‌ری گومرگه‌کانی هه‌رێم وه‌ به‌رێز ( عزت فتاح عثمان ) به‌رێوه‌به‌ری گومرگی ده‌هۆک [...]

.............................................................................................

لێژنه‌ی رێگاپێدانی هێنانی ئۆتۆمبێل و ئامێره‌کانی بۆ ناو هه‌رێم

ماوه‌یه‌که‌ بازاره‌کان و شه‌قامه‌کانی هه‌رێمی کوردستان پربوه‌ له‌ ئۆتۆمبێلی جۆرو ناونیشانی نه‌ناسراو و خراپ وه‌ له‌ پێناو به‌ فیرۆنه‌چوونی سامانی وڵات و هاووڵاتیانی کوردستان ..

.............................................................................................

باڵه‌خانه‌ی نوێ ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی ده‌هۆک کرایه‌وه‌

له‌ژێر چاودێری به‌رێز (سه‌ركیس اغا جان) وه‌زیری دارایی و به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز(ره‌شید تاهیر حسن) بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی  به‌ وه‌كاله‌ت و  به‌رێز(عبدالقادرعبدالله ) به‌رێوه‌به‌ری گومرگه‌كانی هه‌رێم و چه‌ندین به‌رپرسی ناوچه‌كه‌ له‌ رێكه‌وتی 23/8/2007 باڵه‌خانه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی ده‌هۆك كرایه‌وه‌ .

شایه‌نی باسه‌ باڵه‌خانه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو له‌سه‌ر رووبه‌ری (2470) م2 بنیات نراوه‌ و له‌سێ نهۆم پێك دێت به‌ گوژمه‌ی (1400000000 ) یه‌ك ملیارو چوارسه‌د ملیۆن دینار دروست كراوه‌ .

.............................................................................................

كۆبوونه‌وه‌

له‌ رێكه‌وتی 30/8/2007 به‌سه‌ر په‌رشتی به‌رێزان (مسته‌ر جاك) له‌ تیمی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌رێز (عبدالقادر عبدالله ) به‌رێوه‌به‌ری گومرگه‌كانی هه‌رێم به‌ مه‌به‌ستی دیاری كردنی پێداویستی یه‌كانی ده‌زگای گومرگی له‌ بواری زانستی و ته‌كنه‌لۆجیا وه‌ چۆنیه‌تی به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌م ده‌زگایه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان...

.............................................................................................

سه‌ردانی شاندی گومرگی هه‌رێمی كوردستان

له‌ رێكه‌وتی 24/7/2007 له‌سه‌ر داوه‌تی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی گشتی اورمیه‌ شاندێكی گومرگه‌كانی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز(عبدالقادرعبدالله )به‌رێوه‌به‌ری گومرگه‌كانی هه‌رێم و به‌رێزان(حمد جعفر) به‌رپرسی كۆمه‌ڵگاو ادور جبلی به‌رێوه‌به‌ری گومرگی حاجی ئۆمه‌ران و (ده‌رسیم تحسین) به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵگا ، ده‌ره‌نجام پرۆتۆكۆلێك ئیمزا كرا به‌ مه‌به‌ستی زیاتر ئاسانكاری بازرگانی گواستنه‌وه‌ و زانیاری زانستی و هونه‌ری و هه‌ماهه‌نگی مه‌رزه‌ (حاجی ئۆمه‌ران و تمر چین ) بۆ زیاتر خزمه‌ت كردنی بازرگانان.........

.............................................................................................

له‌سه‌ر داوه‌تی (سافتری سینك ) راوێژكاری بازرگانی له‌ ( رێكخراوی بازرگانی جیهانی)(WTO) و به‌رێز (عبدالقادر عبدالله ) به‌رێوه‌به‌ری گومرگه‌كانی هه‌رێم به‌شداری له‌ خولێكی راهێنان له‌سه‌ر (بازرگانی له‌ كوردستان)كرد به‌ پێشكه‌ش كردنی زانیاری پێویست سه‌باره‌ت به‌ رێنمایی و پێناسه‌ی گومرگی له‌ هه‌رێمی كوردستان و  رۆڵی گومرگی له‌به‌ره‌و پێشبردنی بازرگانی ، شایانی باسه‌ ئه‌م خوله‌ دوو رۆژی خه‌یاند له‌ به‌رواری 28-29/7/2007 

 .............................................................................................

كردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی نوێی حاجی ئۆمه‌ران

له‌ رێكه‌وتی 27/6/2007 له‌ژێر چاودێری به‌رێز ( سه‌ركیس اغا جان ) وه‌زیری دارایی و ئابووری به‌رێز (ره‌شید تاهیر) بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌ وه‌كاله‌ت هه‌ڵسا به‌ كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای حاجی ئۆمه‌ران به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێوه‌به‌ری گومرگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان شاندێكی كۆماری ئیسلامی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ به‌رپرسانی حزبی و حكومی  باڵه‌خانی كۆمه‌ڵگای حاجی ئۆمه‌ران كرایه‌وه‌ ، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئاسانكاری له‌ رووی رێكخستنی كاروباری بازرگانی نێوان كوردستان و ئێران شایه‌نی باسه‌ ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ گوژمه‌ی (3200000000 ) دینار دروست كراوه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای (پێنتا) له‌ سه‌ر رووبه‌ری (5000م2) كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ 3چه‌تری گه‌وره‌ به‌ 2نهۆم و (2000م2) كۆنكرێتی شیشدار وه‌ چه‌ند هۆڵێك بۆ كاره‌كانی گومرگی وه‌ك (پاسه‌پۆرت ، قه‌پان ، تاقیگه‌ی كشتوكاڵ ، تاقیگه‌ی ئاژه‌ڵی ، تاقیگه‌ی ته‌ندروستی ،بانك ......هتد ) له‌ خۆ ده‌گرێت .

................................................................................

خولی ( هه‌ڵسه‌نگاندن و پۆڵینكردنی كاڵا )

له‌ رێكه‌وتی 24/6/2007 به‌ مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كارمه‌ندانی گومرگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی رێكه‌وتن و رێنماییه‌كانی رێكخراوی بازگانی جیهانی له‌لایه‌ن پرۆژه‌ی ئیزدهار به‌ هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گورگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خولی ( هه‌ڵسه‌نگاندن و پۆڵینكردنی كاڵا ) كرایه‌وه‌ سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی خوله‌كه‌ به‌رێز (عبدالقادر عبدالله) به‌رێوه‌به‌ری گومرگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تیشكی خسته‌ سه‌ر گرینگی كردنه‌وه‌ی خوله‌كه ‌وئاماژه‌ی به‌ په‌ره‌پێدانی بواری گومرگی یاساو رێساكانیدا ، شایه‌نی باسه‌ ئه‌م خوله‌ له‌لایه‌ن (دیڤید فیزه‌ر ستون) شاره‌زا له‌ بواری گومرگی و (ئیسرا جه‌باری) به‌رێوه‌به‌ری سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پرۆژه‌ی ئیزدهار به‌رێوه‌ چوو موحازه‌راتی ئه‌كادیمی له‌ بواری (هه‌ڵسه‌نگاندن و پۆڵین كردن و دیاری كردنی به‌های كاڵای بازرگانی ) به‌پێی یاساو رێساكانی رێكخراوی بازرگانی جیهانی پێش كه‌ش به‌ به‌شداربووان كرا........ 

..............................................................................

باڵه‌ خانه‌ی نوێی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گورمرگی ئاكرێ كرایه‌وه‌

له‌ژێر چاودێری به‌رێز ( سه‌ركیس اغا جان ) وه‌زیری دارایی و ئابووری و به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز (ره‌شید تاهیر حسن)بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌ وه‌كاله‌ت و به‌رێزان به‌رێوه‌به‌ری گومرگه‌كانی هه‌رێم و به‌رێوه‌به‌ری گومرگی ئاكرێ به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكومی و حیزبی ناوچه‌كه‌ له‌ رێكه‌وتی 14/6/2007 باڵه‌ خانه‌ی نوێ ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی ئاكرێ كرایه‌وه‌ ...

شایه‌نی باسه‌ باڵه‌ خانه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو له‌سه‌ر رووبه‌رێكی (500 م 2) بنیاتنراوه‌ كه‌‌ باڵه‌ خانه‌ی سه‌ره‌كی له‌ دوو نهۆم و (20) ژوور پێكهاتووه‌ له‌گه‌ڵ باڵه‌ خانه‌ی پۆلیسی گومرگ كه‌ له‌ چوار ژوور پێك هاتووه‌ له‌گه‌ڵ كۆتایه‌كی گه‌وره‌ و قه‌پانی گه‌وره‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌ كێشی (100 بۆ 120) ته‌ن به‌ درێژی 16م له‌گه‌ڵ ژووری كۆنترۆڵ و قیرتاوكردنی رێگای ناوه‌خۆ به‌ درێژی (100م2) و (2) پرسگه‌ .....

......................................................................................

خولی راهێنان و شاره‌زابوون له‌سه‌ر مادده‌ تیشك ده‌ره‌كان

  به‌ مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاست و راهێنان و شاره‌زابوونی فه‌رمانبه‌رانی گومرگی له‌سه‌ر مادده‌ تیشك ده‌ره‌كان رۆژانی 13/14/15/5/2007 له‌ هوتێلی هه‌ورامان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی عێراقی بۆ كۆنترۆڵكردنی مادده‌ نیشك ده‌ره‌كان به‌ هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گومرگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ،خولێكی راهێنان و شاره‌زابوونی مادده‌ تیشك ده‌ره‌كان بۆ فه‌رمانبه‌رانی گومرگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه‌ له‌سه‌ره‌تایی خوله‌كه‌دا به‌رێز(عبدالقادر عبدالله )به‌رێوه‌به‌ری گومرگه‌كانی هه‌رێمی كورستان تیشكی خسته‌ سه‌ر كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ خولانه‌ كه‌ ئه‌مرۆ له‌ جیهاندا گرنگی یه‌كی زۆری پێده‌درێت له‌م روانگه‌یه‌وه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و كۆنترۆڵكردنی له‌سه‌ر مادده‌ تیشك ده‌ره‌كان له‌سه‌ر سنووره‌كان و فرۆكه‌ خانه‌كانی هه‌رێم ئامێری تایبه‌تی دیاری كردووه‌ ،دواتر له‌لایه‌ن پسپۆرانی ده‌سته‌ی عێراقی بۆ كۆنترۆڵكردنی مادده‌ تیشك ده‌ره‌كان وانه‌كانیان ووته‌وه‌ ، دواتر بروانامه‌ به‌سه‌ر به‌شدار بووه‌كان دابه‌ش كرا .......

..............................................................................................

یه‌كخستنی پێناسه‌و رێنماییه‌ گومرگی یه‌كان

به‌ مه‌به‌ستی یه‌كخستنی پێناسه‌و رێنماییه‌ گومرگی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق وه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌رێزان وه‌زیری دارایی و ئابووری و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دارایی لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێك هێنرا بۆ یه‌كخستنی پێناسه‌و رێنماییه‌ گومرگیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی ، دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌ هه‌ولێرو سلێمانی و ده‌هۆك گه‌یشتن به‌ ئه‌نجامێكی باش بۆ ده‌ركردنی پێناسه‌و رێنماییه‌كی یه‌كگرتوو له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ به‌رواری 15/5/2007 كاری پێكرا ...............

....................................................................................

 

خولی لێكۆڵینه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی

رۆژی 26/4/2007 له‌ كۆنفرانسێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانی دام و ده‌زگا كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساز كرابوو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلان دانان وه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی پسپۆرێكی ئه‌مریكی تیایدا هه‌ردوو فه‌رمانبه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان(نزار حسین ) و (رۆژگار فه‌رهاد) به‌ژداربوون وه‌باس له‌ پێناسه‌ی گه‌نده‌ڵی و جۆره‌كانی گه‌نده‌ڵی و چۆنیه‌نتی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی كرا .........

 

 

1 - 2

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

Copyright © www.kurdistancustoms.com .. All Rights Reserved .. {Hosted&Designed By Kurdservers}