ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی کوردستان
وه‌زاره‌تی کار‌و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی
وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی که‌شناسی هه‌ولێر
h
-----------------------------------------------
بریاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی هه‌یكه‌ل و كه‌ل و په‌لی كۆنه‌ی ئۆتۆمبێل
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی فیدرال له دانیشتنی ژماره یازده‌مینی ساڵی (2006) بریاری دا له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی هه‌یكه‌ل و كه‌ل وپه‌لی كۆنه‌ی ئۆتۆمبێل. دواتر به‌نوسراوی ژماره(1150) له 16/7/2006 ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی/ ده‌سته‌ی گشتی گومرگی عێراقی كردوه،ئه‌وانیش به‌نوسراوی ژماره (2717) له 2/7/2008 ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی/به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گومرگه‌كانی هه‌رێمیان كردوه.له به‌رواری 28/8/2008 وه‌فدێكی بالای وه‌زاره‌تی دارایی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد،كه‌تایبه‌ت بوو به‌جێ به‌جێ كردنی بریاره‌كانی گومرگی عێراقی،كه‌به‌پێ ی ده‌ستور ده‌بێت له‌هه‌موو ده‌روازه‌كانی عێراق جێ به‌جی بكرێت ،سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌نوسراویان ژماره (135209) له 15/12/2008 ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنی بریاره‌كه.وه‌زاره‌تی دارایی به‌نوسراوی ژماره (207) له 17/1/2009 بریاری دا به‌جێ به‌جێ كردنی بریاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی هه‌یكه‌ل و كه‌ل وپه‌لی كۆنه‌ی ئۆتۆمبێل دوای (45)چل وپێنچ رۆژ له‌به‌رواری ده‌رچوونی نوسراوی ئاماژه پێكراو، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بازرگانانه‌ی كه‌ل و په‌لیان له‌رێگایه بتوانن بیگه‌ێنه ناو هه‌رێم.
------------------------------------------------------------------
كردنه‌وه‌ی كۆمه‌لگای حاجی ئۆمه‌ران
له‌ژێر چاودرێری به‌رێزان( بایز سیعد محمد) وه‌زیری دارایی و (رشید تاهیر حسن)بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و چه‌ند به‌رپرسێكی ئیداری ناوچه‌كه له‌رێكه‌وتی 22/12/2008 كۆمه‌لگای حاجی ئۆمه‌ران كرایه‌وه، كه‌پێكهاتبوو له‌چه‌ندفه‌رمانگه‌یه‌ك كه‌دروست كرایه‌وه له‌سه‌رشێوازێكی نوێی پێشكه‌وتوو له‌سه‌ر سنوری هه‌رێمی كوردستان و ئێران.
-------------------------------------------------------------------
خولی شه‌شه‌می په‌ره‌پێدانی گومرگی
به‌ئاماده‌بوونی به‌رێزان(بایز سعید محمد) وه‌زیری دارایی و (رشید تاهیرحسن)بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی به‌هه‌ماهه‌نگی ده‌سته‌ی گشتی گومرگی عێراق به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گومرگه‌كانی هه‌رێم هه‌ستا به‌كردنه‌وه‌ی خولی گومرگی له‌بواری(هه‌لسوكه‌وتی گومرگی)بۆ فه‌رمانبه‌رانی گشت به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گومرگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌رێكه‌وتی (16تا/20/11/ 2008) له‌م خوله‌دا(38)فه‌رمانبه‌ری گومرگی له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌شداربوون و به‌سه‌ركه‌وتوانه خوله‌كه‌یان ته‌واوكرد وانه‌كه‌ش له‌لایه‌ن(2)مامۆستای پسپۆر له‌ده‌سته‌ی گشتی گومرگی عێراق پێشكه‌ش كرا،له‌كۆتایی به‌پێی به‌رنامه مامۆستای وانه‌تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سازدا بۆفه‌رمانبه‌رانی به‌شداربوو له‌خوله‌كه بۆدیاری كردنی ئاستی فێربوونیان له‌ناوه‌رۆكی وانه‌كه پاشان بروانامه به‌سه‌ر به‌شداربووان دابه‌ش كرا.
------------------------------------------------------------------
سه‌ردانی وه‌فدی دارایی بۆ ده‌روازه‌سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
له‌رێكه‌وتی 29/8/2008 وه‌فدی داریی عێراقی فیدرال سه‌ردانی ده‌روازه سنوریه‌كانی (ابراهیم خلیل و باشماخ و فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وله‌تی و سلێمانیان كرد) وه‌فدی ناوبراو پێك هاتبوو له‌به‌رێزان پشكێنه‌ری گشتی گومرگی عێراق وه‌كو سه‌رۆكی وه‌فد به‌ئه‌ندامیه‌تی به‌رێوه‌به‌ری گشتی گومرگی عێراق و به‌رێوه‌به‌ری گشتی باجه‌كان و چه‌ند پسپۆری شاره‌زا له‌بواره جیاجیاكان. ئه‌م سه‌ردانه به‌مه‌به‌ستی هماهنگی زیاتر و رێكخستنی كاره‌كانی هه‌ردوو لابوو له‌بواره‌كانی گومرگی و باجه‌كان وه به‌سه‌ردانێكی زۆر ایجابی هه‌لسه‌نگێندرا.
---------------------------------------------
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ده‌سته‌ی گشتی گومرگه‌كان له حكومه‌تی ناوه‌ندی وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگه‌كانی هه‌ڕێمی كوردستان له هه‌ولێر به‌سترا
له به‌رواری 28/8/2008 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ر فراوان به‌سترا له نێوان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی – ده‌سته‌ی گشتی گومرگه‌كانی عێراقی وه ئه‌و وه‌فده‌ی له‌گه‌لیان هاتبوو له‌گه‌ل به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر –مه‌به‌ست و ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا . گه‌ڕان و لێكۆلینه‌وه به‌دوای جۆره كردارێك بۆ یه‌كبوونی هه‌لس و كه‌وتی گومرگی (الاجراءات الگومرگیة) كه حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌سه‌ری ده‌ڕوا و جێ به‌جێ ی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له گومرگه‌كانی هه‌رێمیش به‌كاربهێنرێت و بچه‌سپێت . بڕیار له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك درا به‌گوێره‌ی ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه :
1- پێك هاتن له‌سه‌ر كاركردن به گوێره‌ی یاسایی گومرگی ژماره(23) له‌سالی (1984) به‌گشتی بۆ هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و برگانه‌ی كه تێدا هاتووه.
2- كاركردنی ئێستا به‌گوێره‌ی بریاری ده‌سه‌لاتی ئیتلاف ژماره(54) بۆ وه‌رگرتنی رسمی گومرگی به‌ناوی (اعادة اعمار العراق) تاكو ئه‌و كاته‌ی یاسایی پێناسه‌ی گومرگی نوێ ده‌رده‌چێت به‌ناوی (النظام المنسق) .
3- یه‌ك بوون و ڕێكخستنی گشتی پسوله و ئیستماره تایبه‌تیه‌كان كه په‌یوه‌ندیان به وه‌رگرتنی باجی گومرگی (اعادة اعمار العراق) هه‌یه به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی وه ده‌بێت وه‌سفه‌كان به ته‌واوی له‌سه‌ر پشتی پسوله‌كان بنوسرێت . وه‌جۆری كالاكان زۆر به ووردی دیاری بكرێت .
4- وه‌فدی مێوان كۆمه‌لێك بریاری یاسایی سه‌بارت به گومرگ دایه ئیداره‌ی گومرگیه‌كانی هه‌رێم كه په‌یوه‌ندیان به‌هه‌لس و كه‌وتی تایبه‌ت هه‌یه له گومرگ بۆ نموونه:
أ- چاودێری له‌سه‌ر به‌روبوومی كشتوكالی.
ب- قه‌ده‌غه‌كردنی ئۆتۆمبێل مۆدیل (2006) له‌پاش (1/9/2008.
ج-بڕیاری تایبه‌ت بۆ توند و تیژی سه‌باره‌ت به پاره‌ی (مه‌هه‌ره‌ب)وه ئه‌و پارانه‌ی قه‌ده‌غه‌یه‌كاریان پێ بكرێت له بازاره‌كانی ناوه‌خۆ .
د- چۆنیتی مامه‌له‌كردن به زێڕ له‌ناو عێراق.
ھ- ڕێنمایی تایبه‌ت به ئه‌نفله‌وه‌نزای بالنده.
---------------------------------------------
كۆنگره‌ی گومرگه‌كانی عێراق له‌بغداد
له‌سه‌ر داوه‌تی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق وفدێكی گومرگی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له‌كۆنگره‌یه‌كی گومرگی سه‌باره‌ت به(عێراق سه‌رچاوه‌ی سامان و وه‌به‌رهێنان ودیموكراسیه) ئه‌مه له‌رۆژانی 2 تاكو 3 /8/ 2008 خایاند له‌م كۆنگره‌یه‌دا وتاری وه‌فدی گومرگی كوردستان خوێندرایه‌وه ، له‌لایه‌ن وه‌زیری دارایی به‌خێر هاتنی وه‌فدی كوردستان كرا له‌م كۆنگره‌یه‌دا چه‌ند وانه‌یه‌ك له‌لایه‌ن شاره‌زای بازرگانی و گومرگی و مامۆستای زانكۆ پێشكه‌ش كرا له‌كۆتای راسپارده‌ی كۆنگره خوێندرایه‌وه.
----------------------------------------
خولی گومرگی
له‌ژێرناونیشانی /التصنیف ولقیمه الكمركیه
له‌رۆژی 7/7/2008رێكخراوی بازرگانی جیهانی خولێكی گومرگی كرده‌وه له‌هه‌ولێر/ عنكاوه كه‌ناوه‌رۆكێكی زۆر پێش كه‌وتوو به‌رفراوانی هه‌بوو له‌بواری گومرگی به‌تایبه‌ت له‌بواری دانانی به‌های گومرگی بۆ هه‌ر كاڵایه‌ك كه‌شێوازه‌كانی دیاری كردنی به‌های راسته‌قینه دیاری كرابوو به‌ئه‌نجام دانی چه‌ند رێكه‌وتن نامه‌یه‌ك له‌نێوان كۆمپانیای وه‌به‌رهێنه‌ر له‌گه‌ل ئه‌و بازرگانه‌ی كه‌بۆ وولاتی خۆی استرادی ده‌كات بۆ نموونه (الكلفه الانتاج+ كلفه الشحن+تأمین =قیمه الحقیقیه) ئه‌و به‌هایه‌ی كه‌ره‌سمی گومرگی له‌سه‌ر وه‌رده‌گیرێت به‌گوێره‌ی له‌سه‌دا-%- به‌های راسته‌قینه‌ی ئه‌و بره پاره‌یه كه‌نرخی ئه‌وكاڵا كه‌له‌سه‌ر بازرگان ده‌وه‌ستێت ده‌گاته ناو ووڵاتی خۆی وه‌زۆر رێكه‌وتن نامه‌ی تر هه‌یه له‌نێوان بازرگان و كۆمپانیای به‌رهه‌م هێنه‌ر كه‌جیاوازی كه‌میان هه‌یه.
------------------------------------------------------
خولی/ مه‌شق كردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی سه‌ركردایه‌تی گشتی
رۆژی یه‌ك شه‌ممه رێكه‌وتی 11/5/2008 تاوه‌كو 15/5/2008 له هۆتێل و رێستورانتی ئا‌ڤێستا له‌شاری هه‌ولێرخولێك به‌ناوی"مه‌شق كردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی سه‌ركردایه‌تی گشتی" (تدریب الاتصالات القیادة العام) كرایه‌وه له‌ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی (پلان دانان) ی حكومه‌تی هه‌رێم ولایه‌نی جێ به‌جێ كاری خوله‌كه (گه‌شه‌پێدانی پرۆژه‌كان) (المشروع التطویر) بوو، وه نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گومرگه‌كانی هه‌رێم به‌شدار بوو له‌م خوله به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام درا رۆژی دوایی بروانامه به‌سه‌ر به‌شداربوان دابه‌ش كرا.
------------------------------------
خولی پێنجه‌می په‌ره‌پێدانی گومرگی
به‌ئاماده‌بوونی به‌رێز ( ره‌شید تاهیر حسن ) بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی به هه‌ماهه‌نگی ده‌سته‌ی گشتی گومرگی عێراق، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گومرگه‌كانی هه‌رێم هه‌ڵسا به كردنه‌وه‌ی خولی گومرگی له بواره‌كانی ( كاروباری یاسایی، ئۆتۆمۆبیل و ئامێر، به‌ها، خه‌ملاندن، كاروباری گومرگی ) بۆ فه‌رمانبه‌ره‌نی گومرگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له( 8 تا 12/6/2008 ) له‌م خوله‌دا (40) فه‌رمانبه‌ری گومرگی له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌شداربوون و به‌سه‌ركه‌وتوانه خوله‌كه‌یان ته‌واو كردوانه‌كانیش له‌لایه‌ن (7) مامۆستای پسپۆر له‌ده‌سته‌ی گشتی گومرگی عێراق پێشكه‌ش كراله‌كۆتایش دا به‌ئاماده‌بوونی به‌رێز بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی بڕوانامه‌و خه‌لات به‌سه‌ر به‌شداربووان دابه‌ش كرا.
------------------------------------------------------
کردنه‌وه‌ی خولی گومرگی بۆ فه‌رمانبه‌رانی فرۆکه خانه‌کان و ده‌روازه‌کانی
سنوری هه‌رێمی کوردستان
له به‌رواری 25/2/ تاوه‌کو 27/2/2008 له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گومرگه‌کانی هه‌رێم به مه‌به‌ستی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی فه‌رمانبه‌رانی گومرگی فرۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی و ده‌روازه‌کانی سنوری هه‌رێمی کوردستان به سیسته‌می نوێی جیهانی [...]
------------------------------------------------------------------
1 ئێره‌كلیك بكه
Copyright © www.kurdistancustoms.com .. All Rights Reserved .. {Hosted&Designed By Kurdservers}